بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەرێکی گشتی لە پارێزگای بەغداد دەرکردووە پاش زۆربوونی سامانەکەی.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لەبەیاننامەیەکداکەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە فەرمانێکی دەرکردووە بۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاو لە پارێزگای بەغداد لەبەر پێدانی زانیاری درۆو زۆربوونی سەروەت و سامانەکەی.
وتیشی کە دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕەسافە بەپێی مادەی 19لە یاسای دەستەی دەسپاکی
فەرمانەکەی دەرکردووە.
بەپێی ئەم مادەیە سزای 7 ساڵ زیندانی و پێبژاردنی پارەی ناشەرعی لەسەر ئەوانە دەسەپێنێت کە لە مادەی 16/یەکەمدا ناویان هاتووە.