بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستیگرت بەسەر 850 هەزار لیترەنەوتی دزراو لەچەندناوچەیەکی جیاوازدا.
بەیاننامەی ئاژانسەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئاژانسی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەدووداچون بۆ هەوڵەکانی دزینی نەوت، لەمڕووەوە تیمەکانی ئاژانسەکە توانی هەوڵەکانی دزینی 850 هەزار لیتر نەوت لەچەند شوێنێکی جودا پووچەڵ بکاتەوە لە نزیکەی 11 شوێن.
بەیاننامەکەوتی کە تیمەکانی ئاژانسەکە توانی بەهەمان شێوە 24 تانکەر دەستبەسەردابگرێت
کە بەشێوەیەکی نافەرمی نەوتیان ڕەوانەدەکرد.