سه‌رۆك وه‌زیران: حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیه‌ دارایی وبانكیه‌كان

سیاسی
  • 28-02-2023, 11:23
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌شاندێكی كۆمپانیای ڤیزای جیهانی بۆ كارته‌كانی پاره‌ی به‌رێگای ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌.
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌دیدارێكدا به‌ڕیزیان رژدی حكومه‌ت دووپاتكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و پلانه‌ گشتیه‌ دارایی و ژماره‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردنی بانكی و باشتركردنی به‌پێی ئه‌و سیفاتانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان.
    سودانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌م بواره‌دا، مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی هاووڵاتیان ئاسان ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌م كردنه‌وه‌ی كاتی پێویست و یاساكانیش به‌هێزكرتر ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی رێنمای وزه‌وابته‌كانی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌.
    له‌لایی خۆیه‌وه‌ نوێنه‌رانی كۆمپانیای ڤیزا ‌پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ پلانه‌كانی حكومه‌ت ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی شوێن وخاڵه‌كانی فرۆشتنی كارته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان (POS)، وهه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراقی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ زیاتر ئاسانكردنی مامه‌ڵه‌ ئابووریه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتووه‌كان و پێگیربوون به‌یاسا.