بەغداد/ INA
نرخی دۆلار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەبازاڕەکانی ناوخۆدا جێگیریەکی بەخۆوەبینی.
بەمشێوەیە فڕۆشی دۆلار 152500 ی بۆ هەر 100 دۆلارێک تۆمارکرد ،کڕینیش بووبە 152000دینار بەرامبەر بە100دۆلار.
ئەمەو پێشتر بانکی ناوەندی هەستا بە هەمواری نرخی دۆلار بەرامبەردیناری عێڕاقی ، بەمشێوەیە کڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی بووبە 1300 دینار بۆیەک دۆلار و فڕۆشیش بووبە 1310 دینار بۆیەک دۆلار بۆ بانکەکان ئەویش لەڕێگای سەکۆی ئەلکتڕۆنیەوە، کە بە1320 دیناربەرامبەر یەک دۆلار لەبانکەکانەوەدەدرێت بەسوودمەندی کۆتایی.