ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا" پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 28-02-2023, 10:55
  • +A -A

    به‌غداـ INA 

    ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای ووڵات بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند كه‌باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه‌. 

     له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ده‌سته‌كه‌ راگه‌یاند" سبه‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ كه‌ش وهه‌وا ساماڵ ده‌بێت و په‌له‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری ووڵات. 

     هه‌روه‌ها وتی" كه‌شوهه‌وای رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ساماڵ ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌راستی ووڵات تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌، وله‌ناوچه‌ی باكوور تۆزێك نزم ده‌بنه‌وه‌. 

     له‌رۆژی هه‌ینیش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌راست ساماڵ وهه‌ور ده‌بێت وله‌ناوچه‌ی باكوور له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ور ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارینی هه‌یه‌، له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست پله‌كه‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور و باكوور به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر ده‌بن. 

    بۆ رۆژی شه‌ممه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست وباكوور ئه‌گه‌ری باران بارینێكی كه‌م هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور هه‌ندێك هه‌ور ده‌بێت وپله‌كانی كه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی پێشتر ده‌بن له‌سه‌رانسه‌ری ووڵات. 


     ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ نه‌خشه‌كانی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌یه‌‌ له‌گه‌ڵ پێشبینیه‌كان بۆ رۆژانی داهاتوو: