هاوپه‌یمانی به‌رێوبردنی ده‌وڵه‌ت جه‌خت له‌په‌سه‌ندكردنی یاساكانی ناو به‌رنامه‌ی ویزاری ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 28-02-2023, 10:33
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    هاوپه‌یمانی به‌رێوبردنی ده‌وڵه‌ت دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی ئه‌لعامری به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سازكرد.
    نووسینگه‌ی عامری له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" هاوپه‌یمان به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت 11مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌نووسینگه‌ی عامری سازكرد به‌مه‌به‌ستی تاوتووێكردنی داوپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ووڵات.
     هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختی له‌پێویستی په‌سه‌ندكردنی یاساكانی ناو به‌رنامه‌ی ویزاری و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و پشتگیریكردنی چاكسازیه‌ سیاسیه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كردۆته‌وه‌.
     راگه‌یندراوه‌كه‌ وتی" میكانیزمه‌كانی پته‌وكردنی كاری حكومه‌ت بۆ پێشكێش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێبه‌كردنی پرۆژه‌ گرنگه‌كان و به‌ده‌ستخستنی گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كراوه‌.