بەغداـ ـINA
ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بڕیاری داکە پاڵپشتی بکات لە بەرهەمی ناوخۆیی هێلکە.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فواد حسین سەرۆکایەتی حەوتەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەئابووریەکەی کرد ، ئەویش بەئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و دارایی و کشتوکاڵ و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ڕاوێژکارانی یاسایی و ئابووری سەرۆک وەزیران.
وتیشی کە ئەنجومەنەکە پێشوازیکرد لە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمان بۆ باسکردنی دەستەبەرکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان، هەروەها ئەنجومەنەکە باسی لەکۆمەڵە بابەتێک کرد و ژمارەیەک بڕیاری وەرگرت.
وتیشی کە ئەنجومەنەکە میوانداری بریکاری هونەری وەزارەتی کشتوکاڵی کرد و بڕیاری دا کە پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆی هێلکە بکات ئەویش لەمیانەی هاندانی وەزارەتی بازرگانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ ، هەروەها پشتیوانیکردن لە ئالیک وڤاکسین و داوودەرمانی پێویست بۆیان و کەمکردنەوەی پسولەی گومرکی لەسەر ئەودەرمانانە.