بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە خالید شوانی وەزیری داد لەگەڵ ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا گفتوگۆی كرد سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕێككەوتنە یاسایی و دادپەروەرییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : خالید شوانی وەزیری داد لە ئۆفیسی فەرمی خۆی پێشوازی لە ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا كرد و ئاماژەی بەوەشكردووە : هەردوولا گفتوگۆیان كردووە بۆ خێراكردنی ڕێكارەكانی واژۆكردنی ڕێككەوتنە یاسایی و دادپەروەرییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عێراق و ئیتاڵیا بكات.
بەپێی بەیاننامەكە شوانی جەختی لەوە كردەوە: بەرژەوەندی وەزارەتی داد لە ڕێكخستنی پەیوەندییەكان و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی ئیتاڵیا لە بوارە جیاجیاكاندا و چارەسەركردنی ئەو كێشە یاساییانە كە حكومەتی عێراق هەوڵی چارەسەركردنی دەدات، ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت پەسندی كراونەوەی سیاسەتی بەرامبەر بە هەموو وڵاتان بە ئیتاڵیاشەوە دەكاتەوە،لەم ڕووەوە دەبێتە تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامە یاساییە هاوبەشەكان و ڕێكخستنی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لەگەڵ وەزارەتی دادی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا ستایشی ئەو ڕێوشوێنە چاكسازییانەی كرد كە لەلایەن وەزیرەوە گیراوەتەبەر، بەتایبەتی لە مەلەفی وەزارەتی چاكسازی عێراقدا كە لەگەڵ پێوەرەكانی مافی مرۆڤدا یەكدەگرێتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی وەزارەتی داد ئەحمەد لەعیبی عەبدولحسێن و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئامادەی بوون.