ڕێنماییەكی حكومەت بۆ دابەشكردنی 500 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر چینی هەژار و مامناوەند

ناوخۆ
  • 27-02-2023, 20:44
  • +A -A

    بەغدا - INA- نور زەیدی
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی حكومەتی عێراقی ئاشكرا كرد و جەختی لەسەر گرنگیدان بە كەرتی نیشتەجێبوون لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزاریدا، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە پڕۆژەیەك هەیە بۆ دابەشكردنی 500 هەزار پارچەی نیشتەجێبوون بەسەر چینی هەژار و ماوەمناوەند.
    وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : رێنماییەك هەیە لەلایەن حكومەتی عێراق و پشتڕاستكردنەوەی لەلایەن سەرۆك وەزیران لەسەر گرنگیدان بە كەرتی نیشتەجێبوون لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزاریدا، جەختی لەوە كردەوە كە پڕۆژەیەك هەیە بۆ دابەشكردنی 500,000 پارچە زەوی خانووبەرە بۆ چینی هەژار و مامناوەند.
    مەجید ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیدا هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد : بارەگای دەستەكە شایەتحاڵی سەردانێكی سەرۆك وەزیران بوو، كە تیایدا جەختی لە كەرتی نیشتەجێبوون و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون كردەوە و كە جێگای سەرنجی حكومەتی عێراقە و لە نێو ئەولەویەتەكانیدایە.