خانەنشینەكان ساڵانە جارێك لە كەشتیی باڵندەی سەوز داشكاندنی25% یان بۆ دەكرێت

ناوخۆ
  • 27-02-2023, 19:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند ساڵانە جارێك لە كەشتیی باڵندەی سەوز داشكاندنی 25% بۆ خانەنشینان دەكرێت.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە وەزیر ڕەزاق محیبیس سەعداوی جەختی لە پابەندبوون بە بڕیاری پێدانی كەمكردنەوەی (25%) بە خانەنشینان (چوون وهاتن) كردەوە ساڵێ جارێك كە لە چوارچێوەی پاكێجی ڕێوشوێنە ڕێكخراوەییەكان كە لەلایەن سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانییەوە دەستیپێكرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی كاردەكات بۆ ئەوەی كۆمەڵێك پۆل لە كەمكردنەوەی نرخی بلیت بۆ ئەو كۆمپانیایە نیشتمانییە بگرێتەوە، بەو پێیەی داشكاندنەكان نەخۆشانی شێرپەنجە دەگرێتەوە تا لەسەدا 90%و ئاماژەی بەوەشكردووە: كەمئەندامان 50 %یان پێدراوە بۆ داشكاندنی لەسەر باڵندەی سەوز.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقیش كاردەكات بۆ گواستنەوەی تەرمی عێراقییەكان بەبێ بەرامبەر بۆ ناو وڵات.