دەستپاكی: فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ پارێزگاری پێشووی بابل و سێ بەرپرسی پارێزگاكە

سیاسی
  • 27-02-2023, 18:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی دامەزراندنی لە دژی پارێزگاری پێشووی بابل و ئێستا جێگری پارێزگار و سێ بەرپرسی پارێزگاكە ڕاگەیاند بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست پێشێلكاری ئەركی كارەكەیان ئەنجامداوە.
    بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دادگای لێكۆڵینەوەی حللە كە تایبەتە بە پشكنین لە دۆسیەكانی دەستپاكی، فەرمانی بانگهێشتكردنی لە دژی پارێزگاری پێشووی بابل لە ئێستادا ئەو جێگری پارێزگارە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرمانی بانگهێشتكردنی كارمەند لە ئەنجامی تەرخانكردنی موڵكێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی حللە بۆ كەسێك بە پێشێلكردنی یاسا دەرچووە، سەرەڕای ئەوەی موڵكێكی بازرگانییە كە ناتوانرێت بە شێوەیەكی یاسایی بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون تەرخان بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرمانی بانگهێشتكردن كە لەسەر بنەمای بڕگەكانی ماددەی (331)ی یاسای سزادان بووە، هەروەها بریتی بووە لە: یاریدەدەری پێشووی پارێزگار، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی حللە، بەڕێوەبەری پێشووی موڵكی شارەوانی و كارمەندێك كە وەك ڕووپێوكارێك تێیدا كاردەكات.