بەغدا _ INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 11 كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن و كۆنترۆڵكردنی لە بەندەری ئوم قەسر ناوەڕاست ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: توانیمان بە هەوڵ و بەدواداچوونێكی ورد بۆ سەرجەم كاڵاكان لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست و لە ڕێگەی سەرچاوەكانی خۆمانەوە و هەماهەنگی كارەكانمان ئەنجام بدەین و هاوكاری لەگەڵ سەنتەری گومرگی و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە (11) كۆنتێنەر كە (پانێڵی شووشەیی هەمەجۆر،بەفرگری خواردن) یان تێدابوو دەستیان بەسەردا گیراكە هەموویان لەو ماوەیە یاساییە تێدەپەڕێنن كە ڕێگەیان پێدراوە بۆ مانەوەیان لە بەندەرەكەدا و بەبێ پێداچوونەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك لە دەستەی كاركردن پێكهێنرا و رێكخستنی ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا، هەروەها كەرەستەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی ئوم قەسری ناوەڕاست كرا بۆ ئەوەی بابەتەكە بخەنە بەردەم سەرنجی دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی گونجاو.