مەندەلاوی جەخت لەسەر پێویستی چالاككردنی ستراتیژی خۆپارێزی پێشوەختە دەكاتەوە لەو ناوچانەی كە تیرۆر چالاكن

سیاسی
  • 27-02-2023, 17:58
  • +A -A

    بەغداد -INA
    ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پێویستی چالاككردنی ستراتیژی خۆپاراستنی پێشوەختە لەو ناوچانە كردەوە كە شوێنی گەرمی تیرۆر چالاكە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : مەندەلاوی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆ فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شمەری سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەریقی روكن قەیس محەمەداوی و لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ كرد بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوە ئەمنییەكانی ئەم دواییەی بەشێك لە شارەكان وە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی ئەو كەسانەی كە گرێبەستەكانیان و پشكنەرەكانیان لە وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمە جگە لەدۆسیەی چەكسازی لە چوارچێوەی بودجەی ئەمساڵە.
    بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی ووتیشی : هێرشەكانی ئەم دواییەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە هەندێك ناوچە بەتایبەت پارێزگاكانی دیالە و تارمیە، ئاماژەیە بۆ خۆڕازیبوونێكی ڕوون لە لایەنی هەواڵگرییەوە، كە داوای چالاككردنی ستراتیژی ڕێگری پێشوەختە دەكات بۆ لێدانی پلانە تاریكەكان و بەدوای خانە خەوتووەكاندا بگەڕێن لەو ناوچانەی كە تێیدا چالاكن.
     ستایشی وەڵامدانەوەی خێرای خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بۆ تاوانە كۆمەڵایەتییەكان كە كاریگەرییان لەسەر بیروڕای گشتی هەیە، جەختیكردەوە : گرنگی خێراكردنی تاوانباران بۆ دادگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی ماددە هۆشبەرەكان و لایەنە نەرێنییەكانی كۆمەڵگا وەك توندوتیژی دژی منداڵان و ژنان.