پارێزگاری بانكی ناوەندی: هەوڵدەدەین بازدانێكی جۆری لە بواری تەكنەلۆژیای داراییدا بكەین

ئابوری
  • 27-02-2023, 17:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی عەلاق هەوڵەكانی بۆ ئەنجامدانی بازدانێكی جۆری لە بواری تەكنەلۆژیای دارایی دووپاتكردەوە.
    بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوەندی پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كۆمپانیای ڤیزای جیهانی ئەندرۆ تۆری و شاندی یاوەری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو پاڵپشتییەی ڤیزا پێشكەشی دەكات بۆ ڕێكخستنی بازاڕ و زیادكردنی قبوڵكردنی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی گفتوگۆی لەسەر كرا، وەك پاڵپشتییەك بۆ ڕێنماییەكانی حكومەت و ئەو بڕیارانەی كە لە چالاككردنی پارەی ئەلیكترۆنیدا گرتبووی لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیایەی كە كۆمپانیاكە پێشكەشیكردووە و دابینیكردووە، هەروەها باشتركردنی ڕێسا و ڕێنماییەكان بۆ خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەكان.
    عەلاق جەختی لەوە كردەوە كە بانكی ناوەندی عێراق پاڵپشتە لە هەنگاوەكانیدا بۆ فراوانكردنی بەكارهێنانی نوێترین تەكنەلۆجیای دیجیتاڵی لە كەرتی بانكی و بەرزكردنەوەی گشتگیری دارایی لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد كە بانكی ناوەندی عێراق هەوڵدەدات بازدانێكی جۆری دروست بكات لە بواری تەكنەلۆژیای دارایی لە كەرتی بانكی عێراقدا بە هاوسەنگی لەگەڵ نوێترین تەكنەلۆژیا جیهانییەكان.