ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ شەممەی داهاتوو دوادەخات

سیاسی
  • 27-02-2023, 17:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنی خۆی بۆ شەممەی داهاتوو دواخست.
    بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنی ئەنجوومەنی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخستووە.
     ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنەكەدا شایەتحاڵی دواخستنی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن بوو لەسەر یاسای پێشنیاركراوی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان ژمارە (12)ی ساڵی 2018 بۆ دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو و دەنگدانێك بۆ پێكهێنانی لیژنەی پسپۆڕانی تایبەتمەند لە هەڵبژاردنی دەستەی كۆمیساریای كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤـ.
    هەروەها دووپاتی كردەوە : كە ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی میدیایی عێراقی ژمارە 26ی ساڵی 2015 تەواو كرد، هەروەها ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاندان و پاراستنی یەكترپارێزی و وەبەرهێنانەكانی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی شانشینی سعوودیە و ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەكەی بۆ دووركەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باج لەسەر داهات و سەرمایەی نێوان حكومەت تەواو كرد لە كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری توركیا.