بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،پێکهێنانی ژوورێکی فریاگوزاری بۆ لەخۆگرتنی خێزانەکان بۆ هەر قەیران و گۆرانکاری کەش وهەوا ڕاگەیاند.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە " وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە وەزارەت کرد،بە ئامادەبوونی " فارس عیسا " بەرپرسی نوێنەریەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا،و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان،و ڕێکخراوەکانی (IOM , UNHCR, UNICEF WFP , ICRC) ، کەتیایدا جابرۆ رایگەیاند"لەوانەیە وڵات رووبەرووی حاڵەتی بوومەلەرزە و لافاو بێتەوە،بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە کەش و هەوا،بۆیە وەزارەت کاری کردووە بۆ پێکهێنانی ژوورێکی فریاگوزاری کە مامەڵە لەگەڵ حاڵەتە فریاگوزارییەکان دەکات لە چاودێرکردنی دۆخەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و دەستە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، بۆ دابینکردنی سەرچاوەی پێویست و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسانە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پلانێکی یەکگرتوو ئامادە بکرێت کە لە سێ قۆناغ پێکدێت ئەوانیش ، قۆناغەکانی (پێش رووداوەکان ، کاتی رووداوەکان ، و قۆناغی دوای رووداوەکان)لەسەر بنەمای هەوڵی هاوبەش، بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارم تا خێزانەکان لەخۆوە بگرێت.