وەزیری دارایی ڕێنمایی زیادكردنی فرۆشگایەكانی دۆلار دەكات كە بە هاووڵاتیان دەفرۆشن

ئابوری
  • 27-02-2023, 17:55
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دارایی تەیف سامی ڕێنمایی كردووە ژمارەی ئەو فرۆشگایانەی بە ڕێژەی فەرمی دۆلار بە هاووڵاتیان دەفرۆشن زیاد بكەن.
    سامی لە بەیاننامەیەكدا كە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بانكەكانی رافیدەین و ڕەشید بڵاویكردۆتەوە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و وتیویەتی : كە پێویستە پڕۆژەكانی مۆدێرنكردنی سیستەمی بانكی تەواو بكرێن و شێوازی پێشكەوتوو بگیرێتەبەر بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان بۆ هەردوو بانكەكە، بەتایبەتی سەبارەت بە سیستەمی خاڵی فرۆشتن و ئاسانكارییەكانی وەزارەتی دارایی بۆ پێشكەشكردنی لە چوارچێوەی گشتاندنی ئەزموونە نوێیەكە وەك یەكێك لە پایە سەرەكییەكانی سیستەمی بانكی مۆدێرن.
    جەختی لەوە كردەوە دەستەبەركردنی هەموو پێداویستیەكانی تەواوكردنی قۆناغەكانی پڕۆژەی سیستەمی بانكی گشتگیر بە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار (ئاڕنست ویونگ)لە ڕووی پاراستنی بنكەدراوە و سێرڤەرەكانەوە، جگە لە ڕێككەوتن لەسەر گرێبەستێك بۆ چاككردنەوە، كارپێكردن، ڕاهێنان و هەموو ڕێكارەكان بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پڕۆژەكە، ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی تەواوكردنی مەرجەكانی وەرگرتنی سیستەم مۆدێرنكردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی IFMIS لەگەڵ هەردوو بانكەكەدا، كە لە بەرامبەردا ژینگەیەكی زانیاری پارێزراو و یەكگرتوو بۆ كارەكانی بەڕێوەبردنی دارایی دابین دەكات و بە شێوەیەك كە ڕێگە بدات بە گواستنەوەی زانیاری سەلامەت لە نێوان وەزارەتەكان و فەرمانگە حكومییەكان و بانكەكان و دامەزراوە داراییەكان.
    سامی ئاڕاستەی زیادكردنی ژمارەی ئەو فرۆشگایانەی كە دۆلاری ئەمریكی بە هاووڵاتیان دەفرۆشن بەو ڕێژەیە فەرمیەی بانكی ناوەندی دیاریی كردووە، لە ڕێگەی لقەكانی بڵاوبوونەوەی لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ دەستەبەركردنی دەستڕاگەیشتن بە دراوی بیانی بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و كەمكردنەوەی ئەو زەبری و دواكەوتنانەی لێیەوە دروست دەبێت.
    سەردانەكەی وەزیری دارایی بریتی بوو لە گەشتكردن بەناو كۆریدۆر و بەشەكانی هەردوو بانكەكەدا، هەروەها گوێی لە كۆمەڵێك فەرمانبەر و هاوڵاتیانی سەردانیكەر گرت و ئاڕاستەی كرد بەلەبەرچاوگرتنی داواكاری و پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی مامەڵەكانیان، و داوای ئاسانكردنی ڕێكارەكان و كەمكردنەوەی ئەڵقە ڕۆتینیەكان بۆ دڵنیابوون لە خێرایی و وردبینی بەگوێرەی بەرژەوەندی سەرجەم كڕیاران و هاوڵاتیان.