بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئامادەیی زانکۆکانی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپ بە خوێندکارانی بیانی دووپاتکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، تێیدا هاتووە"ئەمڕۆ"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لە "وەلید محمد ئیسماعیل" باڵیۆزی کۆماری عەرەبی میسر لە عێراق کرد.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات " کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری زانستی و ئەکادیمی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
لە میانی دیدارەکەدا"عەبودی" جەختی لەوە کردەوە کە "زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانی عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاویان لە پردکردنی هاوکاریی زانستی و ئەکادیمییە لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییەکانی میسر، بەتایبەتی دوای دەستپێکردنی پڕۆژەی (خوێندن لە عێراق) و دەستپێشخەری سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکارانی عەرەب و بیانی بۆ زانکۆکانی عێراق.
ڕوونیشیکردەوە"زانکۆکانی عێراق ئامادەن سکۆلەر شیپ پێشکەش بە خوێندکارانی غەیرە عێراقی بکەن کە ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و باڵایان هەیە لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا.
لای خۆیەوە"وەلید محەمەد ئیسماعیل" باڵیۆزی کۆماری عەرەبی میسر، پێشوازی لەو دەستپێشخەریەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد ، بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی عەرەب و بیانی لە زانکۆکانی عێراق، جەختیشی کردەوە لە ئامادەیی لایەنی میسری بۆ چالاککردنی بەرنامە هاوبەشەکان بۆ ئاڵوگۆڕی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەردوو وڵات.