سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردنی کاری فڕۆکەوانی عێراق و گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 27-02-2023, 17:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممه"لەتیف رەشید " سەرۆک کۆمار ،جه ختی له سه ڕ پێویستی پێشخستنی کارەکانی فڕۆکەوانی عێراقی و گەیشتن بەستانداردە نێودەوڵەتییەکان کردەوه .
     لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغدا ، سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی کرد،بەسەرۆکایەتی "خوان کارلۆس " کە سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق " عیماد عەبدولرەزاق ئەسەدی " ئامادەی بوو،سەرۆک کۆماری کۆمار جەختی کردەوە، لە پێویستی چەسپاندنی پەیوەندییە هاوکارییەکانی ئێستای نێوان ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە شێوەیەک کە ئامانجی باشترکردنی کاری فڕۆکەوانی عێراقی و گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت، لە کاری فڕۆکەخانەکان و ئاسانکاری بۆ ئەو ڕێکارانەی کە پێشکەش بە گەشتیاران و گەیشتن بە عێراق دەکرێت، بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی گواستنەوەی ئاسمانی. 
     ڕوونیشیکردەوە کە "عێراق یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبواری گواستنەوەی ئاسمانیدا .
    هەروەک ئاماژەی بە "گرنگی هەوڵی زیاتر لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا کرد ، بەبێ دواکەوتن و بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
     تەئکیدیشی لە"پشتیوانی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان کردەوە . 
     لای خۆیەوە خوان کارلۆس سالازار خۆشحاڵی خۆی و وەفدی یاوەری بۆ سەردانی عێراق و بەغدای پایتەخت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکە شانبەشانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.