ئەستەنبوڵ – ا ه ع حكومەتی توركیا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: بریاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پیلانگێریەكانی لە دژی توركیا هەڵوەشاندەوە. لای خۆیەوە بكیر بوزداغ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆكرا رایگەیاند: دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كۆتایی بە ناڕونی داهاتووی وڵاتەكەی هێناوە، بەدوریشی زانی خولی دووەمی هەڵبژاردن بەرێوەبچێت و وتی تەنها لەخولی یەكەمدا هەڵبژاردنەكە یەكلایی دەكرێتەوە. جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا وتیشی بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە كاردانەوەی باشی لەسەر بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەبێت.