بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێکردنی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دواخست، هاوکات دەنگیدا بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ دەستەی مافەکانی مرۆڤ.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تایدا ڕایگەیاندووە" کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی دا بە دواخستنی ڕاپۆرت و گفتوگۆکردن لەسەر یاسایەکی پێشنیارکراو بۆ هەمواری یاسای سێیەمی پارێزگا و قەزاکان، لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەن ژمارە (12)ی ساڵی 2018 بۆ دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد " ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پسپۆڕ و تایبەتمەند لە هەڵبژاردنی دەستەی کۆمیسارانی باڵای مافەکانی مرۆڤ.