بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئیدانەی هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسانی لە نزیک ناوچەی سەوز لە بەغدا کرد و داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد بکەرانی هێرشەکە ئاشکرا بکات.
"عەلی موئەیید"سەرۆکی دەستەکە
، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئیدانەی کردەوەی تاکلایەنەی هەندێک لە ئەندامانی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا دەکات ، بە دەستدرێژییان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە نزیک ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا.
راشیگەیاند"کە ئەوان چاودێری و بەدواداچوون بۆ سەلامەتی و تەندروستی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی هێرشکراو دەکەین، هەروەها پەیوەندی بەو دەزگا ڕاگەیاندنانە دەکەین کە کاریان تێدا دەکەن.
هەروەک داوایکرد کە "هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا ، مامەڵەی باش لەگەڵ هەمووان نیشان بدەن ، تا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی بتوانن ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بە ئازادی و سەلامەت ئەنجام بدەن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " داوادەکەین وەزیری ناوخۆ هۆکاری مامەڵەی ئەو هێزانە و بارودۆخی ڕووداوەکە و هۆکاری ڕێگریکردن بۆ دەستەکە ئاشکرا بکات بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی.
ئاماژەی بەوەشکرد"میدیاکان هەمیشە لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن لە بەرپرسیارێتی و پابەندبوون.