بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی تەواو کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە (26)ی لە ساڵی 2015 تەواو کردووە.