سەرۆک وەزیران پابەندبوونی حکومەتی بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەوانی دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 27-02-2023, 15:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پابەندبوونی حکومەتی بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەوانی دووپاتکردەوە، هاوکات ئاماژەی بە پشتیوانی حکومەت بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی کرد.
     لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"ئەمرۆ " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،پێشوازی لە "خوان کارلۆس سەلازار" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ئیکاو) و وەفدی یاوەری کرد.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی عێراق لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە کرد لە بواری پەرەپێدان و کارامەی گواستنەوەی ئاسمانی، و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەلامەتی گواستنەوەی ئاسمانی، و گفتوگۆکردن لەسەر پاڵپشتی ڕێکخراوی "ئایکاو " بۆ فڕۆکەوانی مەدەنی.
     سەرۆک وەزیران پاڵپشتی حکومەتی بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و سەربەخۆیی دارایی و ئیدارییەکەی،کە بەشدارن لە باشترکردنی واقیعی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق"
    سەرۆک وەزیران دووپاتیشیکردەوە،بە "پابەندبوونی حکومەت بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەوانی.
     لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کە قۆناغی وردبینی ئەمنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی تێپەڕاند و ستایشی پاڵپشتی حکومەتی بۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کرد لەڕێگەی باوەڕپێکردنی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراقدا.