لیژنەیەکی پەرلەمانی چەند ڕاسپاردەیەکی نوێ سەبارەت بە یاساکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەخاتەروو

سیاسی
  • 27-02-2023, 14:39
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە" لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمان" پێشکەشکردنی چەند ڕاسپاردەیەکی ، سەبارەت بە یاساکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند.
     "خالد حەسەن ساڵح سامەڕائی"سەرۆکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە حکومەتەوە نەهاتووە، بەڵکو لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئامادەکراوە کە وەک پڕۆژە یاسایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە و دوای خوێندنەوەی یەکەم،و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی یاسایی وەک لیژنەی ( سەرەکی)، و لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگارەکان وەک (لیژنەی لاوەکی)،کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی لاوەکی (هەرێم و پارێزگاکان) ئەنجامدرا، کە بڕیاردرا بە وردی یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان بخرێتەڕوو، بەو پێیەی هەموو یاسایەک تایبەتمەندییەکی هەیە،کە لە دەستووردا ئاماژەی پێکراوە.
     و لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی"لیژنەکە بڕیاریدا کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە چەند بازنەی هەڵبژاردن پێکبێت، بەمەبەستی دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی سەرجەم ناوچەکانی ناو پارێزگاکە لەناو ئەنجومەنی پارێزگادا. 
    هەروەک وتیشی " ئەنجوومەنی نوێنەران، دەکرێت بچێتە (یەک بازنەی هەڵبژاردن)وە ، کە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشنیار کراوە و پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەن کراوە، و چاوەڕوانی بۆچوونی کوتلە سیاسییەکانین و بەپێی کۆدەنگی.