بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دەرکردنی بڕیارێکی ڕاگەیاند کە پرسی "مافی عێراقییەکان بۆ خاوەندارێتی موڵک و ماڵ بەبێ جیاوازی لە هەموو بەشەکانی عێراق جێگیر دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دادگای فیدراڵ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، رایگەیاندوە"بە بڕیارێک دۆسیەی ژمارە 8 / فیدراڵی/ 2023 دەرکردووە، بەپێی ئەو بڕیارە بێت ، سکاڵاکار داوای دەستووریبوونی فەرمانی یاسایی ژمارە (12)یان کردووە،لە ساڵی 2004 تا ئەو شوێنەی کە بابەتەکە پەیوەندی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی (117)ی ساڵی 2000ەوە هەیە، کە تێیدا دادگا ڕایگەیاند کە فەرمانی تانەلێدراو بە لابردنی جیاکاری لە نێوان هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی زەوی نیشتەجێبوونی راگەیاند ، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەمە لەسەر بنەمای خواستی حکومەتی عێراقە بۆ دابینکردنی پارچە زەویەکی نیشتەجێبوون بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " کە بڕیارە تانەلێدراوەکە جێبەجێکردنی دروستی پرەنسیپی مافی عێراقییەکان بوو بۆ خاوەندارێتی موڵک و ماڵی بەبێ جیاوازی لە هەموو بەشەکانی عێراق و هاوتەریب لەگەڵ پرەنسیپی یەکسانی نێوان هاووڵاتیان، کە دژایەتی یان ناکۆکی لەگەڵ هیچ دەقێکی دەستوریدا نییە.