بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار ، جەختی لە گرنگی دەستپێکردنی بنیاتنانی پڕۆژەی ژێرخان و هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاندووە" کە "ڕەشید " لە کۆشکی بەغدا،پێشوازی لە وەفدێکی دەستەی بیروڕای کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتی "عەبود وەحید عیساوی " کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار،جەختی لە پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات کردەوە بۆ زیاتر بەرەو بەرزکردنەوەی ئاسۆی گەشەپێدان و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە"ی زیاتر.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە " کە سەرۆک کۆمار ،ئاماژەی بە "پێویستی تیشک خستنە سەر وێنەی ڕاستەقینەی دۆخی سەقامگیر لە وڵاتدا کرد و
دەستی خستە سەر "گرنگی ڕۆڵی نوخبە کۆمەڵایەتیەکان بە خێڵەکانیشەوە لە بەهێزکردنی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی ئەو دیاردە نەرێنی و کاریگەرییانەی کە لە ئەنجامی فاکتەرە جۆراوجۆرەکانەوە هاتوونەتە ناو کۆمەڵگاکانمانەوە، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ سنووردارکردنی دیاردە نەرێنییەکان.
هەر بەپێی بەیاننامەکە بێت سەرۆک کۆمار رایگەیاند "ئەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنییەی لە وڵات هەیە ، پێویستە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت بە باشترکردنی بارودۆخی گشتی، بەتایبەتی باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم هاوڵاتیان، و دەستکردن بە بنیاتنانی پڕۆژەی ژێرخانی بنەڕەتی و هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان.
لە بەرامبەردا ئەندامانی وەفدەکە هیوای ئەوەیان خواست کە "سەرۆک دەستپێشخەری چاکسازی کۆمەڵایەتی بکات ،بە مەبەستی چارەسەرکردنی درزەکانی کۆمەڵگا، وەک ماددە هۆشبەرەکان و خراپ بەکارهێنانی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، بە شێوەیەک کە بەهاکان بپارێزێت.
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکە کرد و جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی دیاردە نەرێنییەکانی کۆمەڵگا کردەوە ، و هەروەک گرنگی پێکهێنانی لیژنەیەک لەم بوارەدا کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و پسپۆڕان لەخۆبگرێت لەم بوارانەدا.
وەفدەکە پێشنیارەکانی سەرۆک کۆماریان بەرز نرخاند و جەختیان لە پشتیوانی و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردەوە،بەئامانجی باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان .