وەزارەتی گواستنەوە هەوڵێک ئاشکرا دەکات بۆ کەمکردنەوەی بلیتی فڕۆکە و گەڕانەوە بۆ ئاسمانی ئەوروپا

ناوخۆ
  • 27-02-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی گواستنەوە لێکۆڵینەوەی لە کەمکردنەوەی نرخی بلیتی فڕۆکە ئاشکرا کرد، هاوکات هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هێڵە سەوزە بەسەر ئاسمانی ئەوروپادا پشتڕاستکردەوە.
    ئەمڕۆ دووشەممە "کەریم کازم حسێن " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی،کە یەکێک لە پێکهاتەکانی وەزارەتی گواستنەوە،لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند "گفتوگۆ و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کارکردن تاوەکو هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاستەنگەکانی سەر فڕۆکەوانی عێراقی تێپەرێنێت و دووبارە فڕین لەسەر ئاسمانی ئەوروپا دەست پێبکاتەوە . 
    راشیگەیاند"کە کۆنفرانسێک لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بەڕێوەدەچێت بۆ پێداچوونەوە بە ئاستەنگەکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی فڕۆکەوانی عێراقی لە ئەوروپا، بە ئامادەبوونی دەزگای سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەوروپا (EASA).
     هەروەک حوسێن وتی"لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بۆ نرخی بلیتی فڕۆکە ئامادە دەکرێت، کاریش بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان دەکرێت، لە هێڵی ئاسمانی عێراقی.