بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، ئیرادەی بەهێزی حکومەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پێشوازی لە وەفدێکی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کرد، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا و ئەڵمانیا لە عێراق.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری، و هەنگاوە و کردارییەکانی کرا .
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ، کە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە هاوکاری دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگا سەربەخۆکان و هەروەها دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتەکانی دیکە هەیە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە لەمیانی دیدارەکەدا"سودانی"تەئکیدی لە بەهێزی ئیرادەی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە ، کە یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکان و بەرنامەی حکومەت. دووپاتیشیکردەوە "کە ویستی عێراقە بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان و شارەزایی شەفافیەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
لەلایەن خۆیەوە وەفدەکە پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی عێراق دەربڕی بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی دژە گەندەڵی، بە شێوەیەک کە پێشکەوتن لەم ڕووەوە مسۆگەر بکات، و هەستی خۆی بە ئیرادەی وڕاستەقینەی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەربڕی، کە ئەمەش وایکردوە وەفدەکە سەردانی عێراق بکەن.