بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،تەواوبوونی پڕۆژەی پیشەسازی دەرمانی لە عێراق ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە تەواوبوونی لینکی ئەلیکترۆنی بۆ بیمەی تەندروستی کرد.
"حەسناوی " لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد،ڕایگەیاند"لە بەرنامەی وەزاریماندا جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی و تەواوکردنی نەخۆشخانەکان و بەڕێوەبردنیانە بە سیستەمێکی مۆدێرن، بە بەشداری کەرتی تایبەتی بیانی تایبەتمەند لە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان و گرنگیدان بە چاودێری تەندروستی.
راشیگەیاند"کە لە یاسای بیمەی تەندروستیدا بڕگەیەک هەیە کە پێویستی بە بودجە هەیە، بەڵام ڕێنماییمان دەرکردووە بۆ جێبەجێکردنی لە قۆناغی یەکەمی یاساکەدا هەروەها مەرجەکانی لینکی ئەلیکترۆنیمان تەواوکردووە بۆ بیمەی تەندروستی، هەروەها بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکەین بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە دوای پەسەندکردنی بودجە.
ووتیشی"ئێمە بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان دەکەین، بەو پێیەی نەخۆشخانەی بەسرە ئامادەیە بۆ کردنەوەی، دوای ئەوەش نەخۆشخانەی میسان ئامادە دەبێت، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد"سەنتەرێکی یەکگرتوو لە ساڵی 2019 ڕەزامەندی لەسەر دراوە لە ئەنبار، و بەردەوامیش دەبین لەسەر نۆژەنکردنەوە و بە مۆدێرنکردنی ئامێرەکان لە سەرجەم نەخۆشخانەکاندا.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە روو " کە "٨ " ئامێر بۆ سەنتەرەکانی دڵ تەواو بووە و چەند گرێبەستێکی زۆریش بۆ ئامێرەکانی دڵ خێراتر کراوە جگە لە ئامێری شۆردنی گورچیلە.
ڕوونیشیکردەوە " کە "ئەو خزمەتگوزارییانە لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا تەواو بوونە " بریتین لە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەیە "کازمی" یە و نەخۆشخانەکانی "کیندی"و سەنتەری "کەناڵ " کە یەکێکە لە سەنتەرە گرنگەکان، و ژمارەیەک سەنتەری شۆردنی گورچیلەمان کردەوە ، جگە لە هۆڵی نەشتەرگەری و فێرکاری لە بەغدا، هەروەها 12 کلینیکی بەناوبانگ و سەنتەری سوتان لە فەللوجە.
هەروەک وتیشی"پڕۆژەی بەنێوخۆیکردنی پیشەسازی دەرمان تەواو بووە، و لەو رووەوە ئاسانکاریمان بۆ بەرهەمهێنەرانی دەرمان کردووە.