بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی،لەناوبردنی سێ تیرۆریستی مەترسیدار لە بەغدا ڕاگەیاند.
، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆب ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،دەزگای هەواڵگری ڕایگەیاندووە"هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان ،لە دژی باندە تیرۆریستەکان،و لە ئۆپەراسیۆنێکی جیادا لە بەغدا، بووە هۆی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داواکراو بەپێی بڕگەکانی مادەی (4 /ی تیرۆر).
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردور " مەفرەزەکانی هەواڵگری توانیان یەکێک لەو تیرۆریستانە بە نازناوی " ئەبو وەهیب دەستگیربکەن کە یەکێکە لە تیرۆریستە دیارەکان دوای هەڵاتنی بۆ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ و تیرۆریستەکەی تریش بە نازناوی "ئەبو ئەنەس " کە لەناوخۆدا کاری کردووە لە ڕیزەکانی داعش لە ویلایەتی بەناو باشوور.
لەە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە " تیرۆریستی سێیەم ئەرکی پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستیک بوە بۆ چەتەکانی داعش لە کەرتی بەناو دیالە، هەروەها پشتیوان و چاودێر بوو لە ناو باخەکانی میوە لە هەمان پارێزگا، بە پێدانی زانیاری لەسەر جموجۆڵەکانی هێزە ئەمنییەکان لەوێ ئەمەش دوای پشتڕاستکردنەوەی بە چەسپاندنی لێدوانەکانیان لە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەریدا.
هەواڵگری فیدراڵی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی مەترسیدار لە بەغدا راگەیاند