بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقیدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی .
لەگۆرنکاری نرخی ئەمرۆی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی کرین بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 152ھەزار دینار تۆمارکرا و نرخی فرۆشتنیش بە 152هەزار و 200دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1300 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1310 دینار دیاریکراوە لە رێگای ستێجی ئەلیکتۆرنیەوە . ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1320 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.