وەزیری دەرەوە جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و پاریس دەکاتەوە

سیاسی
  • 27-02-2023, 11:09
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ دووشەممە "د. فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەشی لە نێوان بەغدا و پاریس کردەوە.
     "ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە"فواد حسێن "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە "ئێریک شۆڤالیە " باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد"
    هەروەک سەحاف لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا ، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، و ڕێگاکانی گەشەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا خستەروو ،بەتایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و هاوکاریی کولتووری و ئەمنی و و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەم دواییەی وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا، کە بریتی بوو لە واژۆکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەبوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارەی عێراق و پاراستنی شوێنەوارەکان و پشتگیریکردنی توێژینەوەی زانستی و ڕاهێنانی دیپلۆماتکاران. 
     بە پێی بەیاننامەکەی سەحاف بێت " هەر لەکۆبونەوەکەدا " د.فوئاد حوسێن " جەختی لە "گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و پاریس" کردووەتەوە.