بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی ڕایگەیاند" کە هێشتا عێراق لە وەرزی زستاندایە،بۆیە پێشبینی باران بارین لە ناوچە جیاوازەکاندا دەکات.
"عامر جابری" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ بەشی پێشبینی کەش وهەوا و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی هەیە، کە ئەو دەزگایە پەیوەستە بە دەرکردنی راپۆرت لەسەر گۆرانکارییەکانی کەش و هەوا .
راشیگەیاند " کە هێشتا لە عێڕاقدا لە وەرزی زستانداین و ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە گۆڕانکاری کەش وهەوا بڵاودەکرێتەوە نادروستە.
ئاماژەی بەوەشدا"کە وەرزی بارانبارین هێشتا بەردەوامە، گۆرانکاری لە پلەکانی گەرما لە نێوان نزمبونەوە و بەرزبونەوە دایە.
ڕوونیشیکردەوە کە "هێشتا زستان ماوە ، و لە گۆڕانکاری بەردەوامداین.
لە خوارەوە بەشێوەیەکی خشتە رەوشی کەش وهەوای وڵات ،بۆ ڕۆژانی داهاتوو خراوەتەروو ،کە لەلایەن دەستەی کەشناسیەوە نێردراوە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی.