وەزیری دارایی و سندوقی دراوی عەرەبی تاوتوێی چاکسازییەکانی عێراق لە کەرتی بانکی دەکەن

ئابوری
  • 27-02-2023, 10:21
  • +A -A

    بەغداد/INA
    "تەیف سامی"وەزیری دارایی ،لەگەڵ "عەبدولڕەحمان حەمیدی" بەڕێوەبەری سندوقی دراوی عەرەبی و وەفدی یاوەری، چاکسازییەکانی عێراقیان لە کەرتی بانکی تاوتوێ کرد.
     لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە" کە ئەمڕۆ دووشەممە،لە پەراوێزی چالاکییەکانی 34ەمین کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو"تەیف سامی" وەزیری دارایی،پێشوازی لە "عەبدولڕەحمان حەمیدی "بەڕێوەبەری سندوقی دراوی عەرەبی و وەفدی یاوەری کرد.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە هەردوولا باسیان لە هەنگاوەکانی عێراق کرد بۆ بەشداریکردن لە سیستەمی دارایی لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا، جگە لەوەی پێداچوونەوە بەو ڕێکار و چاکسازییانەی کە حکومەتی عێراق لە بواری بانکی و کەرتی داراییدا ئەنجامی دەدات، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی گەشەسەندنی ئابووری لە عێراق.
     "تەیف سامی " لەگەڵ وەفدەکە باسی لە گرنگترین ئاستەنگە ئابووری و داراییەکانی بەردەم وڵاتانی ناوچەکەدا کرد،هەروەک پەیوەندییە دووقۆڵییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سندوقی دراوی عەرەبی، پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەش لە بواری دارایی و ئابووری،هەروەها تاوتوێی میکانیزمەکانی هاوکاری هاوبەش لە بواری پشتگیریکردنی سیاسەتە دارایی و بانکییەکان و بنیاتنانی توانا مرۆییەکان کرا.