بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە هەموو ڕوویەکەوە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە، "سابت محمد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگریی لەگەڵ "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبووەوە.
هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا باسیان لە پرسە هاوبەشەکانی پەیوەست بە لایەنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کردوە،سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردەوە لە پاڵپشتی تاران لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بنیاتنانەوەی وڵات لە هەموو ڕوویەکەوە.
هاوکات وەزیری بەرگری پاڵپشتی کۆماری ئێرانی بۆ عێراق و گەلەکەی بە تایبەت لە کاتی شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخاند.