بەغداد- INA
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسێن مەندەلاوی ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە پشتگیری لە چالاككردنی لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی.
نووسینگەی میدیایی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە (INA) وەرگیراوە و رایگەیاندووە : ئەمڕۆ مەندەلاوی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ عێراق ئالینا ڕۆمانسكی كردووە و لە كۆبوونەوەكە باسیان لە كۆمەڵێك دۆسیەی سیاسی و ئابوورییان كردووە و كە باس و بابەتەكانی گرنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان و بەتایبەتی دۆسیەی وزە، هەروەها هاوكاری كولتووری و پەروەردەیی نێوان هەردوو وڵات باس كران.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە كە گرنگی پشتگیریكردنی كارەكانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان كە لە عێراق كاردەكەن، هەروەها ئارەزووی بەدەستهێنانی دەرفەتی وەبەرهێنانی نوێیان كردووە.
ناوبراو داوای چالاككردنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا، بەتایبەتی لە بوارە ئابووری و داراییەكان و بەردەوامبوونی كاری هاوبەش بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی ئەو دوو وڵاتە دەكات.