بەغداد-INA
ئەمڕۆسەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و بەڕێوەبەری سندوقی دراوی عەرەبی عەبدولڕەحمان حەمیدی باسیان لەچاكسازییەكانی حكومەت لە بواری بانكی و داراییدا كرد.
نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە (INA) وەرگیراوە و رایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی عەرەبی عەبدولرحمان حەمیدی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە لە كاتی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمەكانی هاوكاری هاوبەش لە بواری پشتیوانیكردن لە سیاسەتی دارایی و بانكی و بنیاتنانی توانا مرۆییەكان و باسكردنی هەنگاوەكانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی و دیارترین ڕێوشوێن و چاكسازییەكان باسكراون، كە حكومەت لە بواری كەرتی بانكی و داراییدا بەڕێوەدەبات بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بەرزكردنەوەی گەشەسەندنی ئابووری لە عێراقدا.