سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە بازنەی پارێزگاری میسان کۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 26-02-2023, 20:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵەکانی حکومەتی دووپاتکردەوە لە وەی میسان لە پلان و پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا جێگیر دەکات، هاوکات تەئکیدی لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی پارێزگاکەدەکاتەوە .
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، رایگەیاندوە " کە محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بازنەی پارێزگاری میسان .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا،لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان لە پارێزگاکە ، و هاوبەشی کرد لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، و گرنگی دەستنیشانکردنی ئەولەویەتەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بەپێی پێویستی ڕاستەقینە، و توێژینەوەکان کە دەیگرنەبەر ، و دەستەبەرکردنی پێداویستیە بەپەلەکانی هاووڵاتیان.
     بەپێی بەیاننامەکە، هەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەر،ئەو ئەولەویەتانەی کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتوون،هەروەها هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەشداریکردنی میسان لە پلان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، هەروەها پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانەی کە هەلی کار زیاتر بۆ خەڵکی پارێزگاکە دەڕەخسێنن.
    هەر بەپێ بەیاننامەکە " لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بە "هەوڵەکانی حکومەت دراوە بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو لە پارێزگاکەدا، لەڕێگەی چەندین پڕۆژەی ئاودێری .
     سەرۆک وەزیران کورتەیەکی لە دیارترین ئەو پرۆژانەی کە جێگیر کراوەن پێشکەشکردن ، سەبارەت بە پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە میسان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانی هاووڵاتیان و شایستەییەکانیان لە کەرتی خزمەتگوزاری.