بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لیوا یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،کوژرانی ١٧ تیرۆریست کە لە نێویاندا سەرکردەیەکی دیار هەیە لە ئەنبار ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە"لیوا یەحیا ڕەسووڵ " ڕایگەیاند" لە ژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەڵمەتێک بۆ ڕاودوونانی باندە تیرۆریستییەکان لەپاشماوەکانی داعش لە "عەکاشات " لە بیابانی پارێزگای ئەنبار بەرێوەچوو .
"رەسول" لد بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لەئەنجامی هەڵمەتەکەدا توانر 17 تیرۆریست بکوژن، کە لەنێویاندا سەرکردەیەکی دیار لە چەتەکانی داعش هەیە.