بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆك کۆمار، دووپاتیکردەوە کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری ،کەمی ئاو و وشکەساڵی لەسەرە، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی کۆنفرانسی ئاو لە نیویۆرک کرد ،کە چارەسەری ڕیشەیی بۆ مەلەفی ئاو و گۆڕانی کەش وهەوا دەکات . سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد،لە"ئالینا ڕۆمانۆسکی" باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق.
بە پێی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆک کۆمار جەختی لە "قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دوو وڵات کردەوە، هاوكات جەختی لە "گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی و ڕاوێژ لە بارەی پرسەکانی جێی بایەخی هاوبەش کردەوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی کۆنفرانسی ئاو لە نیویۆرکدا ، بە پەسەندکردنی چارەسەری ڕیشەیی بۆ مەلەفی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا، بەو پێیەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری کەمی ئاو و وشکەساڵی لەسەرە.
هەروەک سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەو سەقامگیرییەی شارەکانی عێراقدا ، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاندانی وەبەرهێنان و باشترکردنی واقیعی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ عێراقییەکان، هەروەک تیشکی خستە سەر مەلەفی ئاوارەکان و ئەو دۆخە دڵتەزێنەی کە خێزانە ئاوارەکان ژیانی تێدا دەکەن، لەو روانگەیەشەوە داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد "هەوڵی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆیان دابین بکەن.
سەرۆک کۆمار دووپاتیشی کردەوە، "حکومەتی عێراق گرنگی بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سنووردارکردنی گەندەڵی و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وڵات دەدات بە شێوەیەک کە ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان دابین بکات، هەروەک ستایشی هەوڵەکانی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر و توندڕەوی .
لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی نوێکردەوە و "پێداگیری جەنابی سەرۆک کۆماری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو گەل بکات بەرزنرخاند .
باڵیۆز "رومانوسکی "جەختی لە "گرنگی بەشداریی عێراق لە کۆنفرانسی ئاودا کردەوە کە بڕیارە لە نیویۆرک بەڕێوە بچێت، هیواشی خواست کە بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە هاوکار بن بۆ چارەسەری جددی بۆ کێشەی کەمی ئاو لە عێراقدا.