دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەنگی لەسەر ژمارەیەک بڕگە و ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیراندا

ناوخۆ
  • 26-02-2023, 19:02
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان،لە دووەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵدا دەنگی لەسەر کۆمەڵێک بڕیار دا.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەستەکە،لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی "دەستەی دەروازە سنوورییەکان دووەم کۆبوونەوەی خۆی بۆ ئەمساڵ بە سەرپەرشتی"لیوا "عومەر عەدنان وائیلی "سەرۆکی دەستەکە و بە ئامادەبوونی "ڕەزاق موحیبیس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە ،و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن "وائیلی " جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی حکومەت بەپێی مەنهەجی وەزاری و پابەندبوون بە تەواوی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەت کردەوە.
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەرنامەی کار و زۆر بابەت دەنگیان لەسەر درا ، لەوانە: 
     جێبەجێکردنی دەستبەجێی ڕێنماییەکەی سەرۆکی حکومەت، کە لە نوسراوی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە ، کە بریتییە لە وەزارەتی دارایی و دەستەی گشتی گومرگ و ئامادەکردنی پێداویستیەکانی ترانزێت و راگرتنی ئەو ڕێکارانەی کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە دراون ، و دەستەی گشتی گومرگیش بەردەوام دەبێت لە ترانزێت بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە لەم کۆبوونەوەیە دەرچووە.
    هەروەها کۆبونەوەکە دەنگیدا لەسەر 
     پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ پێداچوونەوە بەو باجانەی کە لەسەر دەروازە سنوورییەکان سەپێنراون و وردبینیکردنیان لەڕووی یاسایی و تەکنیکی و داراییەوە.
    هەروەها پابەندکردنی وەزارەت و لایەنەکان،لە پەیوەندییان بە وەزارەت و پارێزگارەکانەوە بە ئامادەبوونیان لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی دەستەکە، بەهۆی گرنگی ئەو بڕیارانەی کە بەپێی یاسای دەستەی دەروازە سنوورییەکان دراون.
    هەروەک ، دەنگ دراوە بە دەرکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ناچارکردنی بەشی خانووبەرەی دەوڵەت بۆ ئەوەی گرێبەستی بەکرێدانی فەرمانگەکان و دوکان و کیۆسکەکان بە پێی خاوەندارێتی زەوی ئەنجام بدات و نەک تەنها بۆ کۆکردنەوەی کرێی بەشیوەیەکی هەرەمەکی.