بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی یەکەم فڕۆکەی مۆدێرنی لە جۆی " B737MAX وەرگرتووە کە تایبەتمەندی پێشکەوتووی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت.
وەزارەتەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی یەکەمین فڕۆکەی مۆدێرنی لە جۆری "B737MAX" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەرگرتووە، و ئەم جۆرە فڕۆکەیە بە ئاستێکی بەرز و تایبەتمەند درووستکراوە و بە درێژایی گەشتەکانی سیستەمی ئینتەرنێت بۆ سەرنشینەکان دابین دەکات.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە "فڕۆکەی "B737MAX " بە چەندین تایبەتمەند و تەکنیکی پێشکەوتوو لە نەوەی B737 NG جیا دەکرێتەوە لە ڕووی دینامیک و جۆری بزوێنەری پێشکەوتوو CFM LEAP ENGINE.
هەروەک تایبەتمەندە بە کارایی بەرز و سنوردارکردنی سووتەمەنی، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە بەپێی ستانداردەکانی کەمکردنەوەی دەردانی زیانبەخش کاردەکات، لەگەڵ زیادبوونی مەودای فڕین بە نزیکەی دوو کاتژمێر بە بەراورد بە نەوەی پێشوو.
و لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوە ش هاتووە"هێڵی ئاسمانی عێراق بەرەو پێشەوە دەچێت لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی کڕینی فڕۆکە بەپێی گرێبەستی ڕاستەوخۆی نێوان حکومەتی عێراق و بۆینگ و ئەیرباس، کە گرێبەستەکان بریتین لە هێنانی 5 فڕۆکەی ئەیرباس لەجۆری "220" ، کە 4 فڕۆکەیان وەرگیراوەن و یەک فڕۆکەی دیکەش لە مانگی ئازاری ئەم ساڵ وەردەگیرێت.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە"کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بژاردەی زیادکردنی پێنج فڕۆکەی، لە هەمان مۆدێلی هەیە ئەگەر پێویست بکات.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە 6 فڕۆکەی لەجۆری بۆینگ 737 ماکس-8 لەم ساڵدا دەهێنرێت ، کە دوو فڕۆکە لە هەریەک لە مانگەکانی شوباتدا و ئازار و نیسان ، ئەوە جگە لە ناساندنی دوو فڕۆکە لەجۆری بۆینگ 787 دریم لاینەر بۆ مەودای دوور و فراوان،
کە خشتەکانی گەیاندن و وادەی تەواوکردنی دیاریکردووە بۆ وەرگرتنی هەموو فڕۆکەکان لە کۆتایی ساڵی 2026.
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە " کە دە فڕۆکە لە جۆری "بۆینگ 737 ماکس-10 ئامادەدەکرێت لە ساڵی 2024 تاکوو کۆتایی ساڵی 2027 ، بەم جۆرە کۆی ژمارەی فڕۆکە مۆدێرنەکانی زیادکراو دەگاتە 31 فڕۆکە.