سندوقی دراوی عەرەبی ستایشی بانکی ناوەندی عێراق دەکات بۆ کردنەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی

ئابوری
  • 26-02-2023, 18:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"عەلی موحسین ئیسماعیل" پارێزگاری بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە کە سندوقی دراوی عەرەبی هەوڵی بێوچانی داوە لە پاڵپشتی بە بانکی ناوەندی عێراق و کادیرەکانی، هاوکات سندوقی دراوی عەرەبی ستایشی بانکی ناوەندی کرد بۆ سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ پارەدان.
     بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی رایگەیاندوە "ئەمرۆ " عەلی موحسین ئیسماعیل " پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێشوازی لە "عەبدولڕەحمان حەمیدی" بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی عەرەبی کرد.
     بەپێی بەیاننامەکە ، بەرێوەبەری بانکی ناوەندی،جەختی لە گرینگی سندوقی دراوی عەرەبی کردەوە، لە هەوڵی بێوچان و پاڵپشتی و ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی بە بانکی ناوەندی عێراق و کادیرەکانی، لە جێبەجێکردنی ڕاپرسییە مەیدانییەکانی پەیوەست بە پێوەرەکانی گشتگیری دارایی لە عێراقدا.
     لاین خۆیەوە "حەمیدی" ستایشی "ڕۆڵی بانکی ناوەندی عێراقی کرد لە چەسپاندنی کاری سندوقەکە، و پاڵپشتیکردنی سیاسەت و بەرنامەکانی ، هەروەک ئامادەیی سندوقەکەی دەربڕی بۆ "پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و بنیاتنانی تواناکان لە بوارەکانی پەیوەست بە سندووقەکە و کاری بانکی، هەروەها ستایشی "ڕۆڵی بانکی ناوەندی عێراقی کرد لە دەستپێکردن و کردنەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی پارەدان لە بواری ئاڵوگۆری پارەدانی بازرگانی ،بە بەکارهێنانی دراوی جیاواز. 
     شایانی باسە،بانکی ناوەندی عێراق ئەندامێکی کارای سندوقی دراوی عەرەبییە و بە یەکێک لە گەورەترین خاوەن پشکەکانی نێو بانکە ناوەندی و دامەزراوە داراییەکان دادەنرێت و بەشێک لە یەدەگی دەرەکیشی لەگەڵیدا وەبەرهێنان دەکات.