بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆماری عێراق ، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی پەرلەمانی عەرەبی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا کردەوە.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایانگەیاندووە"ئەمڕۆ سەرۆک ڕەشید" لە کۆشکی سەلام لە بەغدا،پێشوازیکرد لە "عادل عەبدولڕەحمان عەسومی " سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و "کامل شەعراوی " سکرتێری گشتی پەرلەمان، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی.
بەپێی بەیاننامەکە بێت ، سەرۆک ڕەشید جەختیکردەوە،لەگرنگی ڕۆڵی پەرلەمانی عەرەبی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ناوچەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەک لەم ڕووەوە بە بەشداری کاریگەری پەرلەمانی عەرەبی لە میانی کۆنگرەی 34یەمی خۆیدا کە بەغدا میوانداریکرد، کە خۆی لە قووڵایی پەیوەندی برایەتی بینیەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "پێویستی چەسپاندنی هاوبەشیکردن و پتەوکردنی هاوکاریی پەرلەمانی لە نێوان هەموو وڵاتان کردەوە ، بە نزیککردنەوەی دیدگا و بیرۆکەکان لەسەر زۆر پرس و مەلەف" هەروەک راشیگەیاند کە "عێراق لە شەڕی خوێناوی و تیرۆر و توندوتیژیدا تێپەڕیوە، کە ساڵانی ڕابردوو رووبەرووی بویەوە ، بەڵام ئەمڕۆ شارەکانی عێراق لە دۆخێکی ئاسایش و سەقامگیریدا دەژین، وەک چۆن هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە چەسپاندنی ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە جیاوازەکان.
سەرۆک کۆمار روونیشیکردەوە " کە حکومەت لە ئەولەویەتی کارەکانیەتی ، بەرەوپێشبردنی ئاسایش و ئارامی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان و دامەزراندنی پەیوەندیی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە،هەروەک هیوای ئەوەی خواست کە "کۆنفرانسەکە بگاتە ئامانجەکانی و بڕیارەکان بە شێوەیەک بێت کە خزمەت بە خواست و هیواکانی گەلانی ناوچەکە بکات بۆ دامەزراندنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
لەبەرامبەدا "عەسومی" سڵاوی "حەمەد بن عیسا بن سەلمان خەلیفە "ی شای بەحرەینی،گەیاندە سەرۆک کۆمارکە تیایدا خواستەکانی بۆ گەلی عێراق دەربڕی بە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق .
هەر بەپێی بەیاننامەکە سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و سکرتێری گشتی، ستایشی میوانداریکردنی بەغدایان بۆ کۆنگرەی پەرلەمانی کرد، هەروەها ستایشی ئەو سەرکەوتنانەی عێراقیان کرد ، کە بەدەستهێناوە لە دامەزراندنی ئاسایشدا، کە ئەمەش پەیامێکی گرنگە سەبارەت بە بوژانەوەی عێراق و ئامادەیی بۆ گرتنەبەری ڕۆڵی بنیاتنەرەی خۆی لە پێکەوەژیانی باش و لێکتێگەیشتن و کارکردن بە پەرۆش لەگەڵ برا و دۆستان بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایش و پێشکەوتن.