بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە" لیوا قەیس محەممەداوی " جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیەی دەستەی پیشەسازیی سەربازی کرد بۆ هاندانی کەرتی پیشەسازییە سەربازییەکان.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە،تیایدا هاتووە"ئەمرۆ "لیوا قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،پێشوازی لە "مستەفا عاتی حەسەن" سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی کرد .
لەمیانی پێشوازییەکەدا "محەمەداوی" ستایشی"هەوڵەکانی دەستەکەی کرد ، لە پرۆژە نیشتمانییەکەی بۆ هاندانی پیشەسازییە سەربازییەکان و ڕاکێشان و چالاککردنی کادیرانی عێراقی تایبەتمەند لەم بوارەدا.
"محەممەداوی " جەختیشی کردەوە کە پێویستە هەموو وەزارەت و دامودەزگاکان لەگەڵ ئەم پڕۆژە نیشتمانییە بوەستن، هەروەها ئاسانکاری و پاڵپشتی بەگوێرەی کۆنتڕۆڵ و پێداویستییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دابین بکەن.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "هەردوو لا لەسەر هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئێستا و دیدگای ئایندەی چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلەکان گفتوگۆیان کرد،بۆ هاندانی پیشەسازی نیشتمانی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پابەندبوون و سنووردارکردنی گرێبەستە دەرەکییەکان.