وەزیری ژینگە چەند ڕێوشوێنێکی نوێ سەبارەت بە خانەنشینان لە وەزارەت ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 26-02-2023, 17:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەک شەممە "نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە ڕایگەیاند،ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بە خانەنشینانی وەزارەت گیراوەتەبەر.
     "ئامێدی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە، ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی حکومەت و گرنگیدان بەو فەرمانبەرانەی کە ساڵانێکی زۆر خزمەتیان پێشکەش کردووە، بڕیاردرا چارەسەری خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕێکبخرێت و ئامادەبکرێت، پێش شەش مانگ لە بەرواری ڕەوانەکردنی بۆ خانەنشینی لەو بەشەی کە خانەنشین کراوە.
     وەزیری ژینگە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە " کە تەواوی پێداویستییەکانی ئەو مامەڵەیەی تەواوکراوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دواکەوتنی ڕێکارەکان و مسۆگەرکردنی پێدانی مووچەی خانەنشینی لە ڕۆژە دیاریکراودا .
    راشیگەیاندوە " کە رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستن و ئامادەکردنی زانیاری و داتا پێویستەکان بۆ دەرکردنی ناسنامەی خانەنشینی مانگێک پێش بەرواری خانەنشین بوونی بە شێوەیەک کە موچەکەی مسۆگەر بکریت بەبێ دواکەوتن.
     جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی تەواوکردنی رێکاری گونجاوی پەیوەست بە زیادکردنی خزمەتگوزاری کارا بۆ فەرمانبەر، بە بەتایبەت ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێت، هەروەها ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێکی ساڵانەی ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرانی خانەنشین، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵەکانیان لە خزمەتی ساڵانەی.