وەزیری ناوخۆ چەند ڕێنماییەک بە دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەدات

ئەمنی
  • 26-02-2023, 17:35
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری "وەزیری ناوخۆ،چەند ڕێنماییەیەکی ئاراستەی دەسەڵاتی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
     وەزارەتی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "عەبدولئەمیر شەمەری "وەزیری ناوخۆ،سەرپەرشتی کۆنفرانسێکی فراوانکراوی دەسەڵاتی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کرد لە بارەگای وەزارەت.
     لەمیانی کۆنفرانسەکە "شەمەری" جەختی لە پێویستی ڕۆڵی ڕاستەقینەی پشکنەر کردەوە ،کە لە کارەکەیدا بگرێتەبەر و دەسەڵاتی تەواوی بەکاربهێنێت و پشکنینی بەردەوام و لەناکاو ئەنجام بدات ،بەمەبەستی پەرەپێدانی بەش و پێکهاتەکانی وەزارەت و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات " کە هەر پشکنەرێک لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا پێویستە بە شێوەیەک نوێنەرایەتی سەروەری یاسا بکات، بۆیە دەبێت ئەم نوێنەرایەتییە بە باشترین شێوە بێت. 
     هەروەک جەختی لەسەر "ئامادەکاری باش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە،
     لەکۆتاییدا "شەمەری " کۆمەڵێک ڕاسپاردە و ڕێنماییدا پێشکەشکردن ، کە پەرە بە کارەکانی دەسەڵاتی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەدات.