بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل عەبدولڕەحمان عەسومی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی بەرز نرخاند، هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی، عادل عەبدولڕەحمان عەسومی و جێگرەكەی شێخ شەعلان كەریم و ئەندامان حەنان فەتلاوی، نازم شبلی و ئەمینداری گشتی ڕاوێژكار كامیل شەعراوی كرد.
عەسومی بە پێی بەیاننامەكە ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی كردووە، كە وێنەیەكی ئەرێنی بە دەسەڵاتی دادوەری لە وڵاتانی عەرەبیدا بەخشیوە دەربڕی وپشتیوانی پەرلەمانی عەرەبی بۆ هەوڵەكانی دەسەڵاتی دادوە بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزكردنی بنەمای سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.