بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕەشید دانانی میكانیزمێكی نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە ڕێژەی فەرمی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە میكانیزمە نوێیەكە لە سبەینێ دووشەممەوە دەست پێدەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بانكی ڕەشید میكانیزمێكی نوێی داناوە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران سبەی دووشەممە، داوا لە هەموو گەشتیاران دەكات پێداچوونەوە بەو لقانەدا بكەن كە بۆی دیاریكراون و بڕە پارەكە بە دیناری عێراقی دابنێ و دواتر دۆلارەكە لە لقی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەتایبەت وەربگرە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لەماوەی 24 كاتژمێر لە بەرواری گەشتەكەوە پارەی پێشەكی دەكرێت، ئاماژە بەوەشكراوە لقەكان بریتینە لە ئەرخیتە، مەلعەب، ئیمامی ئەزەم، مەحمودییە، بەیاع، مەئمون، دیجلە، سەوڕەی عشرین و شوعلە و كەرخ.